کوردستان میدیا: فاتمە حەبیبی کەسایەتیی بە ناوبانگی ناوچەی جوانڕۆ بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فاتمە حەبیبی خێزانی بارام بەگ و کچی جهانبخش خانی سەفیئاوا رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەز ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو فاتمە ژنێکی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر بوو و یەکێک لە ئەو کەسانە بووە کە بە تەواوی تواناییەوە هاوکاری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی کردووە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی فاتمە حەبیبی دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد