کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ئورمیە کۆچی دوایی کرد

16:35 - 15 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: مەلا سراجەدین ئەحمەد وەش مامۆستای ئایینیی نیشتمانپەروەری کورد لە مەرگەوەڕی ئورمیە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، مامۆستایەکی ئایینی و نیشتمانپەروەری کورد بەناوی \'\'مەلا سراجەدین ئەحمەد وەش\'\' رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی لە گوندی \'\'کەچەڵە\'\'ی سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە کۆچی دوایی کرد.

مەلا سراجەدین وەکوو مامۆستایەکی ئایینیی نیشتمانپەروەر، هەمیشە هاوڕێ و پاڵپشتی خەباتکارانی شۆڕشی کوردستان بووە و چەندین جار نانی بە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیاندووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد