کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەماڵ بۆرکای: ئامانجی هاک پارتی، دامەزرانی حکوومەتێکی فیدراڵ لە وڵاتی تورکیە دایە

15:19 - 29 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، لە سیمیناری \'\'هاک پار\'\' بەشداریی کرد.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، بە سەرپەرستیی \'\'مەولوود عەبدیل‌زادە\'\' بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی کۆمیتە، لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی \'\'هاک پار\'\' بەشداریی لە سیمیناری \'\'هاک پار\'\' لە کتێبخانەی کوردیی شاری ستۆکهۆڵم کرد.
ئەو سمینارە تایبەت بۆ بەڕێز \'\'کەماڵ بۆرکای\'\' سەرۆکی \'\'هاک پار\'\' پێکهاتبوو.
بۆرکای لەو سمینارەدا سەبارەت بە ئاڵوگۆڕەکانی حکوومەتی تورکیه، بارودۆخی ئابووری و سیاسیی کوردستانی باکوور و بارودۆخی کورد بەگشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ بەشداران دوا.
سەرۆکی هاک پار سەبارەت بە پارتەکەی وتی: هاک پارتی وەکوو پرۆسە بۆ یەکیەتی و یەکڕیزیی کوردان لە کوردستانی باکوور کار دەکات.
وتیشی: هاک پارتی رێکخراوێکی ئیدیۆلۆژیک نییە و هەموو کوردانی کوردستانی باکوور بە هەر بیر و باوەڕێکەوە کە هەیانە، دەتوانن ببنە ئەندام و هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی نەتەوەی کورد بۆ دامەزرانی حکوومەتێکی فیدراڵ لە تورکیە خەبات بکەن.
دواتر کۆمەڵێک پرسیار لەسەر بابەتی سمینارەکە ئاراستەی بۆرکای کرا و لەلایەن بەڕێزییانەوە وەڵام درانەوە.
کەماڵ بۆرکای لە وەڵامەکاندا تیشکە خستە سەر کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیە و بە خۆشبینییە باسی لەو هەڵبژاردنانە کرد.

6780.jpg