کوردستان میدیا: گرانیی ده‌رمان له شاری سنه و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌لایه‌ن پزیشکانی ئه‌و شاره‌وه، ره‌وتی چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشه‌کان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی که‌م داهاتی په‌ک خستووه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێژه‌ی به‌رتیل وه‌رگرتن له‌لایه‌ن پزیشکانی شاری سنه‌وه رووی له زیاد بوون کردووه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
نه‌بوونی پێداویستیی پزیشکی له نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تییه‌کان و گرانیی خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانی له نه‌خۆشخانه‌کان و به‌تایبه‌ت ناوه‌نده پزیشکییه تایبه‌تییه‌کان، کێشه‌گه‌لێکن که به‌رۆکی خه‌ڵکی شاری سنه‌ی گرتووه.
پزیشکان به‌بێ دانی به‌رتیل (پاره‌ی ژێرمێزی) کاروباری هاووڵاتییان جێبه‌جێ ناکه‌ن، یان به‌ربه‌ست بۆ به‌ره‌وپێش چوونی ره‌وتی ده‌رمانی نه‌خۆشه‌کان دروست ده‌که‌ن.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته گرانیی ده‌وا و ده‌رمان، نه‌بوونی پێداویستیی ستاندارد له نه‌خۆشخانه‌کان و نه‌بوونی بێهداشت له ناوه‌نده ده‌رمانی و به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تییه‌کان، کێشه ده‌رمانیی نه‌خۆشه‌کانی شاری سنه‌ی چه‌ند قات کردووه‌ته‌وه.