کوردستان میدیا: گوردانێکی سه‌ربه رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، پێکهاتوو له ٦٠ هه‌زار هێزی عه‌له‌وی مه‌زهه‌ب له‌ژێر چاودێریی هێزه‌کانی سپای پاسداران په‌روه‌رده و راهێنانیان پێ ده‌کرێت.
هه‌واڵی پێکهێنانی ئه‌م گوردانه، رێکه‌وتی ٧ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی له هه‌واڵده‌ریی ئه‌یتار تاسی بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌پێی ئه‌م هه‌واڵده‌رییه ٦٠ هه‌زار هێزی نیزامی له خۆ ده‌گرێ.
ئه‌م هه‌واڵده‌رییه له زاری کارناسێکی کۆلیژی نێوده‌وڵه‌تیی توێژینه‌وه ستراتیژیکه‌کان له شاری له‌نده‌ن، بڵاوی کردووه‌ته‌وه: رێکخراوه هه‌واڵگرییه‌کانی رۆژئاوا، زانیاری‌گه‌لێکیان سه‌باره‌ت به هێزه لیباس شه‌خسییه‌کانی سه‌ربه رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له خێڵی عه‌له‌وییه‌کان ده‌ست که‌وتووه، که په‌یوه‌ست به گوردانی نوخبه که وه‌کوو سپای پاسدارانی رێژیمی ئێرانه، ده‌بن.
ئه‌و کارناسه گوتوویه‌تی: ئاماده کردن و راهێنانی ئه‌و گوردانه به ده‌ستی کارناسانی ئێرانیی دانێشتووی سووریه ئه‌نجام ده‌درێت که ژماره‌یان له ٢ هه‌زاس زیاتره.
ناڕازیانی سووریی دژبه‌ری رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌رده‌وام باس له هاریکاریی رێژیمی ئێران به‌و سووریه ده‌که‌ن و ماوه‌یه‌کی له‌وه پێشیش ٤٨ ئێرانی له سووریه له‌لایه‌ن دژبه‌رانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران.