کوردستان میدیا: ڕه‌وتی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازه گوڵخانه‌ییه‌كان و چوونه سه‌ری پله‌ی گه‌رمیی هه‌وا، دانیشتوانی ناوچه‌ی كه‌نداو ناچار ده‌كات ئه‌م ناوچه‌یه بهجێبهێڵن.
گۆڤاری بریتانیایی نه‌یچێر (سروشت)، ڕۆژی دووشه‌ممه به بڵاوكردنه‌وه‌ی دوایین لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر دۆخی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌تایبه‌ت وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كه‌نداو، ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی گازه گوڵخانه‌ییه‌كان و دیئۆكسیدی كهربۆنی هه‌وا كه‌م نه‌كرێته‌وه، له ساڵانی داهاتوودا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چوونه‌سه‌ری پله‌ی گه‌رمیی هه‌وا بین، به ڕاده‌یه‌ك كه له‌شی مرۆڤ نه‌توانێ به‌ره‌نگاری ببێته‌وه.
به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، گۆڕانه كه‌شوهه‌واییه‌كان ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی گه‌رمای مه‌رگهێنه‌ر كه زۆرترین كاریگه‌رییان له سه‌ر شاره‌كانی ئه‌بوزه‌بی، دوبه‌ی، ده‌وحه و شاره‌كانی باشووری ئێران ده‌بێت.
له‌مباره‌وه پڕۆفسۆر جێرمی پاڵ و پڕۆفسۆر فاتێح ئهلتاهێر له زانكۆی ئێمئایتی، ڕایانگه‌یاندووه: پێوه‌ری گه‌رما تێههڵكێشێكه له ڕێژه‌ی شێداری و گه‌رمیی هه‌وا كه تا كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا ده‌گاته ٧٧ پله‌ی سانتیگراد (١٧٠ پله‌ی فارنهایت) و ئه‌مه‌ش بۆ بوونه‌وه‌ره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت.
به وته‌ی ئه‌م دوو لێكۆڵه‌ره، ئه‌زمونی گه‌رمای ئه‌مساڵ له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، بۆ وێنه به‌نده‌ری ماهشههر، له باشووری ئێران كه پله‌ی گه‌رماكه‌ی گه‌یشته ٤٦ پله‌ی گه‌رمی و ئاستی شێی هه‌واكه‌ی ٥٠%بوو، ده‌سپێكی ئه‌م ڕه‌وته مه‌ترسیداره‌یه كه ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌شی، بریتییه له هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه گوڵخانه‌ییه‌كان.