کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیراوێکی سیاسیی کورد حوکمی ٦ مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە

19:07 - 19 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: دادگای ئینقلابی شاری سەقز سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەر دەسبەسەرکراوێکی سیاسیی کورددا سەپاند.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، گیراوێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەناوی \'\'حەیدەر حەیدەری\'\' لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
حەیدەر ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و هەنووکە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران دادگایی و سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە پاش دادگایی کران، رەوانە گرتووخانەی شاری سەقز کراوە.