کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاری هێزە كوردستانییەكان لە نۆروێژ

17:11 - 23 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەی هاوكاری هێزە كوردستانییەكان لە بنكەی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ئۆسلۆ كۆبوونەوەی خۆی پێك هێنا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ٢٠ی جۆزەردان ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوە چوو و بەڕێزان مریەم عەلیپوور، بەرپرسی كۆمیتە و ئەحمەد عەزیزی بەرپرسی پێوەندییە كوردستانییەكان، لە كۆبوونەوەی هێزە كوردستانییەكاندا بەشدار بوون.

بەرپرسی كۆمیتەی هاوكاری هێزە كوردستانییەكان كاك روودی ، ریزبەندی كۆبونەوەكەی راگەیاندوو و لەو كۆبوونەویەدا زۆر خاڵ باس كران و دواتریش بڕیاریان لەسەر درا.


خاڵێك كە زۆر باسی لەسەر كرا هەڵبژاردنی پارلمانی ئەم ساڵی نوروێژ بوو و هەروها سمینار گرتن بۆ پارلمانتارانی ئەو وڵاتە لەلایەن كۆمیتەوە بوو.