کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆمیتەكانی حیزبی دێمۆكرات لەئوتریش و بریتانیا سیمینارێك بەبۆنەی یادی دكتور قاسملوو بەڕێوە دەبەن

15:02 - 11 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەوڵاتانی ئوتریش و بریتانیا بەبۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری شەهید كرانی د.قاسملوو سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان سیمینار بەڕێوە دەبەن.

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٣‌ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی (١٤ جوولای) لەوڵاتی بریتانیا كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات سیمینارێكی پێك هێناوە و سەرجەم هاووڵاتیانی كورد و ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات ئاگادار دەكاتەوە كە لەو رۆژەدا بەشداری سیمینارەكە بن.

لەلایەكی دیكەوە كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەئوتریش سیمینارێكی بۆ هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەو وڵاتە لەپێوەندیی یادی شەهید قاسملوو پێك هێناوە.

ئەو سیمینارە رێكەوتی ٢٢ی پووشپەڕ (١٣جوولای) بەڕێوە دەچێت.