کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ ئاڵمان لەسیمینارێك لەشاری هامبورگ بەشداریی كرد

18:14 - 5 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێمۆكرات و كۆمیتەی ئاڵمان لەسەر بانگهێشتی كۆمەڵەی پشتیوانی لەخەباتكارانی ئێرانی لەهامبورگی ئاڵمان لەسمینارێكدا کە لەسەر بارودۆخی ئێستای ئیران بوو بەشداریی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو سیمینارەدا چەندین لایەن و كەسایەتی سیاسی بۆ باسكردن لەسەر بارودۆخی ئێستای ئێران بانگهێشت كرابوون و بەڕێز عەبدولڕەزا كەریمی نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەئاڵمان یەك لەو كەسانەی بەشدار لەسیمینارەكەدا بوو.
بەڕێز كەریمی لەباسەكەیدا تیشكی خستە سەر ئاڵوگۆڕەكانی ئەم دواییانەی ئێران و بە تایبەت هەرچی زیاتر پێشلكردنی مافی مرۆڤ و چوونە سەری رێژەی لەسێدارەدانی خەڵكی بێ تاوان و گرتن و ئەشكەنجە دان.


دەستێوردانی رێژیمی ئیسلامی ئێران لەكاروباری وڵاتانی ناوچە و پێداگری لەسەر بەردەوام بوونی لەچەكی ناوكی تەوەرێكی دیكەی باسەكانی نوێنەری حیزبی دێمۆكرات بوو.

هەر لەو پێوەندییەدا شاندی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەئاڵمان توانی لەپەراوێزی سیمینارەكەدا چاوی بەچەندین شاند و كەسایەتیی بەشدار لەو سیمینارەدا بكەوێت.