کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەبریتانیا بەشداریی لەیادی دامەزرانی پارتی دێمۆكراتدا كرد

15:25 - 28 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی كۆمیتەی بریتانیا لەسەر بانگهێشتی لێژنەی ناوچەی پارتی دێمۆكراتی كوردستان لە لەندەن، بەشداریی یادی ٦٧ساڵەی دامەزرانی پارتیان كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شاندی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەبریتانیا بە سەرپەرستی هەمزە بایزیدی بەرپرسی كۆمیتە بەشداریی رێوڕەسمەكە بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا فەرید دەیهیم ئەندامی كۆمیتە پەیامێكی پیرۆزبایی بەو بۆنەوە پێشكەش كرد.