کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەبلژیك، سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی رێگای رزگاریی كرد

22:04 - 14 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ بلژیك بەمەبەستی رێزڵێنان لەچەند بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیك، سەردانیان كردن وچەپكە گوڵ و لەوحی رێزڵێنان پێشكەش كردن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شاندەكە بە سەرپەرستی ئیبراهیم خودامورادی، بەرپرسی گشتیی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ بلژیك بە بۆنەی 10ی خاكەڵێوە، رۆژی شەهیدانی كوردستان و بە‌ مەبەستی رێزڵێنان لە چەند بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان و پەیمان نوێكردنەوە و دەڕبڕینی ئەمەگناسی لەگەڵ رێبازی پیرۆزی شەهیدانی حیزب و گەڵ، سەردانی چەند بنەماڵە شەهیدی حیزبی دێمۆكراتیان لەو وڵاتە كرد.
شاندی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەوڵاتی بلژیك، سەردانی ئەم بنەماڵە شەهیدانەیان كرد
ـ دایە حەمیدە رۆستەمی، كچی شەهید حاجی مەلا برایم رۆستەمی و خوشكی دوو برای شەهید بە ناوەكانی جەماڵ و جەلال رۆستەمی

ـ سەیران مستەفایی، كچی شەهید ئەمنە ئەحەدی كە ژنە شەهیدێكی قارەمانی حیزبی دێمۆكرات بووە

ـ خالید دەروێش، برای شەهید عەلی دەروێش

ـ فەرەیدوون مەعرووفی، كوڕی شەهید عەبدوڵڵا مەعرووفی

ـ دیاكۆ حاجی رەسووڵی، برای شەهید سوڵتان حاجی رەسووڵی

ئەم هەنگاوەی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان ـ بلژیك لەگەڵ پێشوازیی گەرمی ئەم بنەماڵە شەهیدانە بەرەڕوو بووە.