كوردستانمیدیا: كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك سووكایه‌تیی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ڕێژیمی به‌رامبه‌ر بهتوركهكانی ئازه‌ربایجان ئیدانه‌كرد.
ده‌قی ڕاگهیهندراوهكهبهم چه‌شنه‌یه:
ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ لهمهڕسووكایهتییهكانی ته‌له‌فزیۆنی ڕێژیمی ئێران به‌رامبه‌ر بهتوركهئازهرییهكان
هردم ازین باغ بری می‌رسد / تازهتراز تازه‌تری می‌رسد
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ، ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و دژایه‌تیی فه‌رهه‌نگی، ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی كه فه‌رهه‌نگی لۆمپێنیزم به‌سه‌ریدا زاڵه، به‌رامبه‌ر به توركه‌كانی ئازه‌ربایجان به‌توندی مه‌حكووم ده‌كات كه ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو ڕێكه‌وتی ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٤و له به‌رنامه‌ی فیتیلهدا كه تایبه‌ته به منداڵان و مێرمنداڵان، بێڕێزی به نه‌ته‌وه‌ی به‌ڕێزی توركی ئازه‌ربایجانی كرد.
دوابه‌دوای ئه‌م سووكایه‌تی پێكردنهش خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌و سه‌رانسه‌ری كه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مه‌ده‌نی ٩ ساڵ پێش ئێستایه كه له ٢٩ شار و له دژكرده‌وه به كاریكاتۆری پڕ لهبێڕێزی ڕۆژنامه‌ی ایران، ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی خامنه‌یی ــ ئهحمهدینژاد بەڕێوەچوون.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ئه‌م چه‌شنه سووكایه‌تی پێكردنانه تا ئه‌و كاته‌ی كه سیستمی ناوه‌ندگه‌رای پشتبه‌ستوو به پاوانخوازیی زمانی ــ دینی و فه‌رهه‌نگی له‌ئێراندا زاڵ بێت وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و پرسی دێموكراسی و لاچونی ناوه‌ندگه‌رایی و هاتنه‌ئارای فێدرالیزمی نه‌ته‌وه‌یی ــ جوگرافیایی نایه‌ته‌كایه‌وه. ڕوونه كه له نێو ڕێژیمی ویلایه‌تی فهقیهدا، نه‌ته‌نیا ئازادییه یاساییه‌كانی پشتئه‌ستور به مافه‌كانی مرۆڤ نایه‌نه ئاراوه به‌ڵكوو یه‌كسانی مرۆڤتهوهرانهش وه‌دی نایه‌ت كه بریتییه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردنێكی زمانی، دینی، ڕه‌گه‌زی و جینسی. كهتهنیا ڕێگه‌ی ڕزگار بوون له‌و دۆخه‌ش بریتیه له هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ له‌نێوبردنی ئه‌م ڕێژیمه دژه‌مرۆڤ و سهدهنێوهڕاستییه.
نوامبری ٢٠١٥
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ