کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆڕێك بە بۆنەی ٢٤ـەمین ساڵیادی كارەساتی وییەن لەرۆژئاوای كانادا بەڕێوەچوو

15:50 - 26 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەرۆژئاوای كانادا بە مەبەستی بەرز راگرتنی یادی دكتور قاسملوو و هاوڕێیانی كۆڕێكی پێك هێنا.

كۆڕەكە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی دەقیقەیەك بێدەنگی دەستی پێكرد و دواتر سمایل ئیبراهیمی، بەرپرسی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات لەكانادا، وێڕای پێشكەش كردنی پەیامی كۆمیتەی حیزب بەو بۆنەوە، دوایین پەیامی محەممد سەدیق كەبوودوەندی بە بەبۆنەی كارەساتی تیرۆریستی وییەن، بە زمانی فارسی پێشكەشی ئامادەبووان كرد.
دواتر بەڕێز بایز پەیامی كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییە كوردستانییەكانی خوێندەوە و دواتریش ئەحەد وەكیلی پەیامی بزوتنەوەی فیدراڵ دێمۆكراتیكی ئازەربایجانی پێشكەش كرد.

پاشانمحەممەد دۆسكی پارچە پەخشانێكی پێشكەشی یادی دكتور قاسملووی نەمر كرد.

لەو كۆڕیادەدا كۆمەڵەی كوردەكانی كوردستانی سووریە لە كانادا و سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، حیزبی توودەی ئێران و چەند لایەنی ئێرانی، پەیامی هاوخەمی خۆیان پێشكەشی بەڕێوەبەرانی كۆڕەكە كرد.

حیكمەت قوولی زادە لەدرێژەی كۆڕەكەدا چەند پارچە شێعر و پەخشانی پێشكەش كرد و هەروەها فیلمێكیش لەپێوەندیی د.قاسملوودا نمایش كرا.
لە بڕگەی دووهەمی ئەو كۆڕیادەدا، جیهانی خوێندكاری پلەی دكتورای كۆمەڵناسی لە زانكۆی ویكتۆریا، باسێكی پێشكەش كرد.