کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆڵبەر و كاسبكارانی ناوچەی نەوسوود درانە بەر دەستڕێژی گولـلە

22:02 - 6 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەناوچەی پەروینی شاری نەوسوود هێزەكانی سەر بە هەنگی مەرزی دەستڕێژییان لە كۆڵبەر و كاسبكارانی كورد كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٥‌ی پووشپەڕ ژمارەیەك لە كۆڵبەڕ و كاسبكارانی ناوچەی نەوسوود لە شوێنێك بەناوی پەروینی كەوتنە بۆسەی هێزەكانی هەنگی مەرزی شاری پاوە.
هێزە چەكدارەكانی رێژیمی ئێران ئەو كۆڵبەر و كاسبكارانەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و دواتر دەستیان بەسەر سەرجەم كەلوپەلەكانیاندا گرت.
هەر لەئەنجامی ئەو دەستڕێژییە نزیك بە ١٠ سەر ئەسبی بارهەڵگری كاسبكاران بە كوشت چوون.
هاووڵاتیانی كورد بە هۆی بێ‌دەرەتانی و نەبوونی پیشەیەكی شیاو روویان لەكاری سەر سنوور كردووە و سەرقاڵی كاری کۆڵبەرین. ئەو پیشەیە زۆر جار بە نرخی گیان لەدەست دانی ئەو كۆڵبەر و كاسبكارانەی كورد تەواو دەبێت.