کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆڵبەرێكی پیرانشاری لەپێناو بژێوی ژیان، لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە گیانی لێ‌ ئەستێنرا+ وێنە

16:26 - 31 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: كۆڵبەرێكی كوردی لەناوچە سنوورییەكانی كوردستانی رۆژهەڵات بەتەقەی هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئیبراهیم عەزیزی خەڵكی ئاوایی دربكەی سەر بە شاری پیرانشار لە خالێكی سنووری نزیك شاری شنۆ گیانی لێ‌ ئەستێنراوە.
ئیبراهیم عەزیزی تەمەنی ٣١ساڵ و خاوەنی ژن و منداڵ بوو.

4454.jpg
ئیبراهیم عەزیزی


بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی كوردستان میدیا لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا ١١كۆڵبەری كورد بەتەقەی هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران كوژراو و بریندار بوون.
ئەو كۆڵبەرانە تەنیا بە مەبەستی دابین كردنی بژێوی ژیانیان دەستیان داوەتە ئەو پێشە پڕ لەمەترسییە و زۆر جاریش ئەو پیشەیە مەترسییەكەی دەگاتە ئاستی گیان لەدەست دانی ئەو كۆڵبەرانە و جێگای تێڕامانی ئەو دیاردەی كوشتنە لێرە دایە كە بەپێی بەندی ئەلف لە مادەی ٢ی یاسای قاچاخی كاڵای رێژیمی ئێران، ئەگەر كاڵایەك كەمتر لە یەك میلیۆن تمەن بایەخی هەبێ ئەوە ناچێتە چوارچێوەی كەلوپەلی قاچاخ و سزای نییە.
ئەو كەلوپەلەی كە كۆڵبەران هەڵیدەگرن بایەخیان كەمتر لە یەك میلیۆن تمەنە.