کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٦ی سەرماوەز لە شاری \'\'فاڵۆن\'\'ی سوێد بەرز راگیرا

15:06 - 10 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٦ سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان رێکەوتی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، رێوڕەسمێک لە شاری فاڵۆن بەڕێوەچوو.
ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ فاڵۆن و یەکیەتیی کوردان لەلایەن \'\'جەلال کەریمی\'\'یەوە خوێندرایەوە.
پاشان پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دێموکرات بەسەرهات و بیرەوەریی سەردەمی خەباتی خۆیان لە ریزەکانی حیزب بۆ بەشداران گێڕایەوە و دواتر لەلایەن کۆمیتەی حیزبەوە لە فاڵۆن چەپکە گوڵی رێز و وەفایان پێشکەش کرا.