کوردستان میدیا: جێژنی ٢ی ڕێبەندان، ٧٢ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتەوە بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، بۆ ڕێزگرتن لە ٧٢ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە سەر دەستی پێشەوای مەزن و هاوڕێیانی، ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی ئەندامانی ڕێبەرایەتی، کادر، پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو.
ئەم ڕێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان، لە بڕگەی یەکەمی ئەم ڕێوڕەسمەدا، دوکتور میرۆ عەلیار ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
عەلیار لە قسەکانیدا باسی لەوە کرد: مێژوو ئهو شانازییهی به حیزبی دێموکراتی کوردستان بهخشی که کۆماری کوردستان، یهکهم دهسهڵاتی نهتهوهیی مودێڕنی کورد، دابمهزرێنێ و ڕێبهرهکهی، نهمر قازی محهممهد، به سهرۆک و پێشهوای ئهو کۆماره دیاری بکرێ.
عەلیار هەروەها باسی لەوە کرد: لهکاتێکدا ڕێژیم مهشڕووعییهتی نهماوه و درزی گهوره کهوتۆته نێو ڕیزهکانیهوه، خهڵک نیسبهتهن یهکپارچه و یهکگرتووه. ڕاپهڕینی ئهوجاره بهپێچهوانه بزووتنهوهی سهوز، له تاران و چهند شوێنیک دا قهتیس نهمایهوه، ههموو وڵات تێیدا بهشدار بوو.
دواتر، کۆڕی موزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سروودێکی شۆڕشگێڕانەی لەژێر ناوی سپێدە هۆنڕاوەی سەلام ئیسماعیلپوور پێشکەشی بەشداربووان کرد.
دواتر، پەیامی ڕێکخراوەکانی یەکیەتیی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن شنه دروودگەر جێگری سکرتێری یەکیەتیی ژنان خوێندرایەوە.
هەروەها بە بۆنەی ٧٢ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، سروودێک لەژێر ناوی ٢ی ڕێبەبدان لە لایەن منداڵانی ناوەندی نێرگزەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەخشانێک لەژێر ناوی لوتکەی ئامانج لە لایەن هاوڕێی پێشمەرگە سامڕەند مام نەبی پێشکەش کرا.
پاشان پارچە موزیکێک لە لایەن خاتوون کامیلیا نەوسوودی بە ئامێری سەنتوور و هاوڕێی پێشمەرگە نیزام سەجادی بە ئامێری زەرب پێشکەش کرا.
دواتر گۆرانییەک لەژێر ناوی خاسەکەو لە لایەن هاوڕێی پێشمەرگە سەعدوون خزرپوور پێشکەش کرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا هاوڕێی پێشمەرگە نیزام سەجادی گۆرانییەکی پێشکەش کرد.
لە کۆتایی رێورەسمەکەدا، چەند تابلۆی هەڵپەڕکێی ڕەشبەڵەک لە لایەن گرووپی هەڵپەڕکێی کوردستان پێشکەش کرا.