کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ٢٥ی گه‌لاوێژ لە وڵاتی نۆروێژ به‌رز راگیرا

16:51 - 9 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکرات له باشووری نوروێژ بۆ رێزگرتن له ٢٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەبرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێورەسمەکە به بەشداری کوردەکانی دانیشتووی شارەکانی ماندال، کریستیانساند و گریمستاد، بەڕێوەچوو و سەرەتای رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک راوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران له باشووری نۆروێژ له لایەن \'\'برایم مورادپوورە\'\'وه پێشکەش کرا و لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا کورته فیلمێک له سەر مێژووی ٦٨ ساڵ خەباتی حیزبی دێموکرات پێشکەش کرا. 
‌لە ناوئاخنی رێوڕەسمەکدا هەڵۆ جانانی چەند شێعر و پەخشانێكی پێشکەش کرد.
رێوڕەسمەکە لە نێو شایی و گۆڤەندی بەشداربواندا کۆتایی پێهات.