کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یاشار کەماڵ، نووسەری بەناوبانگی کورد ماڵاوایی لە ژیان کرد

14:54 - 10 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: یاشار کەماڵ، نووسەری کوردی بەناوبانگی کوردستانی باکوور، کە بە نووسینی چیرۆکی ئینجە مەمەد ناوبانگی جیهانی پەیدا کرد لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.


بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، یاشار کەماڵ، نووسەری کوردی دانیشتووی کوردستانی باکوور کە کۆتاییەکانی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ بە هۆی نەخۆشی هەناسەکێشان لەژێر چاوەدێریدا بوو لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی لە بەشی زانکۆی پزیشکی زانکۆی ئیستانبوڵ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

یاشار کەماڵ، ساڵی ١٩٢٣ی زایینی (١٣٠١ی هەتاوی) لە گوندی هەمیتەی پارێزگای عوسمانییە لە کوردستانی تورکیە لە چاوی بە دنیا هەڵێنا، ناوی ئەسلی ناوبراو کەماڵ سادق گوگچەلییە و دایک و باوکی کوردی تەنگدەست شاری وانی کوردستانی باکوور بوون.

بەرهەمەکانی یاشار کەماڵ، نووسەری بەناوبانگی کورد بە ٤٠ زمانی دنیا یەک لەوانە فارسی وەرگێردراوە و کەسایەتییەکی ناسراو لە دنیای ئەدەبیاتدا ئەژمار دەکرێت.

یاشار کەماڵ لە بەرهەمەکانیدا باسی لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان و خەڵک بەتایبەت خەڵکی شوێنی لە دایک‌بوونی کردووە و چەندین جاریش بە هۆی بەرگری لە ئازادی را دەربڕین و مافی کورد لە تورکیە دەستبەسەر و زیندانی کراوە.

ئەو نووسەرە کوردە بەناوبانگەی تورکیە لە ماوەی زیاتر لە ٦٠ ساڵ ٣٦ چیرۆکی نووسیوە کە یەکەم چیرۆکی ئینجە مەمەدـە کە بەناوبانگترین بەرهەمی کەماڵ یاشارە.

هەرد ئاسنە و ئاسمانیس مس، گیای لەناونەچوو (گیاە بی زوال)، جەنایەتی بازاری ئاسنگەران، ئەربابانی ئەکچاساز، باڵندەکان هەموو رۆیشتن، دار هەناری سەر تەپۆڵکەکە، سێ ئەفسانەی ئاناتۆلی، ئەفسانەی کێوی ئاغری و ئەفسانەی هەزار مانگای نێر لە چیرۆک و بەرهەمی حیماسی یاشار کەماڵ ئەژمار دەکرێن.

ناورۆکی چیرۆکەکانی یاشار کەماڵ روو هەڵگەڕاندنەوە و هەستانە، قارەمانی بێبەش و زوڵم لێکراو ناوبراو دیسپلین باو و نیزامی دەسەڵاتدار بە زاڵمانە و ناڕەوا دەزانێت و دژ بەوان دەنگ هەڵدەبڕێت.

یاشار کەماڵ لە ئۆکتۆبری ساڵی ١٩٩٧ بە هۆی بەرگری لە ئاشتی و مافی مرۆڤ توانی خەڵاتی ئاشتی نووسەرانی ئاڵمان وەربگرێت. ئەو نووسەرە بەناوبانگە لە ساڵی ٢٠٠٧ی زایینی خەڵاتی گەورەی ئەدەبیی سەرۆک کۆماریی تورکیەی وەرگرت.

ئاویەر. ت