کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یانەیەکی رەزمی لە سەقز سەرەڕای چەندین پاڵەوانییەتی لە ئاستی ئێراندا، لە بەرەبەری داخران دایە

15:43 - 8 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: یانەی رەزمی ستارەگان لە شاری سەقز بەهۆی نەبوونی پاڵپشتیی ماڵی مەترسیی داخرانی لێ دەکرێ.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، یانەی رەزمیی \'\'ستارەگان\'\' کە تایبەتە بە وەرزشی مووتای و هەتا ئێستا چەندین وەرزشوان و راهێنەری ناوداری پەروەردە کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند، ئەو یانە رەزمییە لە گەڕەکی سیلوو کە گەڕەکێکی هەژارنشین لە شاری سەقزە هەڵکەوتووە و تەنیا بەهۆی نەبوونی پاڵپشتیی ئیدارەی وەرزش و لاوانی رێژیم لە شاری سەقز مەترسیی داخرانی لەسەرە.

یانەی مووتای ستارەگانی سەقز لە کێبڕکییەکانی ئێران کە رێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی لە تاران بەڕێوەچوو چەندین پلەی پاڵەوانییەتی بەدست هێنا.

بنەماڵەی یەکێک لە وەرزشوانانەکانی ئەو یانەیە راگەیاند: کێشەی ئیمکاناتی ئەو یانەیە تەنیا بە تەرخان کردنی ١٠ میلیۆن تمەن جێبەجێ دەکرێت.