کوردستان میدیا: نوێنەرایەتیی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە نۆدشە لەرێگای مامۆستاکانەوە زەخت و گوشارییان بۆ قوتابیان ئەو شارە هێناوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو ئیدارەیە لە رێگای مامۆستاکانەوە بە بەشێکی بەرچاو لە قوتابیانی کچ و کوڕی شاری نۆدشەیان راگەیاندووە، کە دەبێ ناو نووسی لە بەسیجی دانش ئامووزیدا بکەن.
بەوتەی چەندین قوتابیی خەڵکی نودشە، یەکێک لە مامۆستاکان ــ کە ناوی لای ماڵپەڕی کوردستان میدیا پارێزراوە ــ بە قوتابییانی وتووە: ئەگەر لە رێکخراوی بەسیجدا ناونووسی نەکەن لە نومەراتی کۆتایی ساڵیان کەم دەکەنەوە.
هەتا ئێستا ئەو قوتابییانە نەچوونەتە ژێر باری ئەو داواکارییەی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان و وەڵامی رەتیان بەو داواکارییە داوەتەوە.