کوردستان میدیا: نەبوونی شوێنیکی لەبار بۆ خڕکردنەوەی زبڵ و خاشاکەکانی شاری ئیلام، بووەتە گرفتێکی جیددیی بۆ ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییانی کوردی ئەو شارە.
هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری کارناسێکی سەرچاوە سروشتییەکانی ئیلامەوە بڵاوی کردەوە، نەبوونی شوێنێکی لەبار بۆ دوورخستنەوەی زبڵ و خاشاکەکان لە شاری ئیلام و خڕکردنەوەیان بە بێ رەچاوکردنی رێوشوێنە ژینگەیییەکان، تەنگەژەیەکی نوێی بۆ ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییان لەو شارەدا دروست کردووە.
نەبوونی شوێنی تایبەتیی دوورخستنەوەی زبڵ و خاشاکی هاووڵاتییانی شاری ئیلامی وەزاڵە هێناوە و نیگەرانیی هاووڵاتییان و چالاکانی ژینگەپارێزیی لێکەوتووەتەوە.
نەبوونی شوێنی دوورخستنەوە و چاڵ نەکردنی زبڵەکان بەگوێرەی رێوشوێنە ستانداردە ژینگەیییەکان، تەنگەژەی بۆ ئاوی خواردنەوە پاک و خاوێن لە ئیلامدا دروست کردووە و بووەتە هەڕەشەیەک بۆسەر تەندروستیی هاووڵاتییان لەو شارەدا.
بەپێی راپۆرتەکان، بە سەرنجدان بە مەودای ٨ کیلۆمیتریی شوێنی دوورخستنەوەی زبڵ و پاشماوەکان هەتا بەندای ئیلام و مەودای ١٠٠ میتریی لەگەڵ نزیکترین ئاوەڕۆ، ئەو نیگەرانییە لە ئارا دایە کە شیرەی پاشماوەکان بچێتە نێو ئاوی بەنداوەکە و تاکە سەرچاوەی ئاوی شیرینی دانیشتوانی ئیلام خستووەتە مەترسییەوە.
لەم پێوەندییەدا، زیاتر لەسەدا ٨٠ی لە حەشیمەتی ١٧٠٠ کەسیی گوندەکانی پارێزگای سنە، شوێنی لەباریان بۆ دوورخستنەوەی زبڵ و خاشاکەکان کە بوونەتە مەترسییەک بۆسەر سڵامەتی و تەندروستیی هاووڵاتییان و ئاژەڵ و مووچە ومەزراکانیان، ژیانی دانێشتوانی یەک هەزار و ٣٦٠ گوندی خستووەتە مەترسییەوە.