کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیلام/ زۆربەی دارستانەکانی چیای کەور ئاگریان تێبەر درا

00:32 - 27 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: ئاگرکەوتنەوە لە لێڕەوارەکانی چیای کەور لە ئابدانان بووە هۆی لە نێوچوونی گژ و گیا و دارستانێکی زۆر لەو ناوچەیەدا.
هەواڵدەرییەکانی پارێزگای ئیلام بڵاویان کردەوە، ئیوارەی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، لێڕەوارەکانی چیای کەور سەر بە شارستانی ئابدانان لە پارێزگای ئیلام ئاگری تێبەر درا.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن کەس، یان کەسانێکی رووی داوە و بووەتە هۆی سووتانی رووبەرێکی زۆر لە دارستانەکانی چیای کەور کە داری داربەڕوو و خزۆکەییەکی زۆر لەم ئاگرکەوتنەوە لە ناوچوون و زیانێکی زۆری بە سروشتی ئەو ناوچەیە گەیاند.

دەوترێ ئەم ئاگرکەوتنەوە پاش چەندین کاتژمێر بە هەوڵ و ماندووبوونی هاووڵاتییان کونترۆڵ کراوە.

ساڵانە رووبەرێکی بەر چاو لە دارستانەکانی کوردستانی ئێران بە تایبەت دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی سنووریی کوردستان لەلایەن دەست‌وپێوەندییەکانی رێژیمی ئێرانەوە ئاگریان تێ بەردەدرێ.