![](/weney-mallperr/9396.jpg)
کوردستان میدیا: پاش سێ مانگ لە ناڕوونی چارەنووسی ١٤ کەس لە ژینگەپارێزانی ئیلام بە هۆی تەرخان نەکردنی بودجە، لە سەر کار دەرکران.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئیدارەی پاراستنی ژینگەی ئیلام (ادارە محیط زیست ایلام)، ١٤ کەس لە پێرسۆنێلەکانی خۆی لەسەر کار دەرکردووە.
ئەم هاووڵاتییانە پاش دەرکران لە سەر کارەکانیان پێوەندییان بە چەندین ئیدارەی رێژیم گرتووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە،خۆبواردن لە نەناردنی لیستەی ناوی پێرسۆنێلەکانی ئیدارەی ژینگە لەلایەن ئەو ئیدارەیەوە کە بە شێوەی گڕیبەست کار دەکەن، بووەتە هۆی ئەوە لەسەر کارەکانیان دەر بکرێن.
هەر لەم پێوەندییەدا، کرێکارانی شارەداری مەریوان ماوەیەکە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و تەنانەت زۆربەشیان لە رێژەی حەقدەستی خۆیان ئاگادار نین.