کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەناردەی بۆ ئێران، کەم کردۆتەوە

12:51 - 7 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: بەهۆی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لەدژی رێژیمی ئێران، هەناردەی شتومەک لە رێگەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوە بۆ یەک لەسەر سێ کەم کرایەوە.
رۆژنامەی ئەمریکایی واڵ ستریت ژوورناڵ بڵاوی کردەوە، هەناردەی شتومەکی دەرەکی بۆ ئێران لە رێگەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢ی زایینیدا هەتا ٣،٦ میلیۆن دولار دابەزینی بە خۆوە بینیوە و کەلە بەراورد لەگەڵ ماەی وێکچووی ساڵی رابردوو، ٣٢% داکشانی بە خۆیەوە بینیوە.
لێپرسراوانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی رایانگەیاندووە، رێژەی دابەزینی هەناردەی شتومەکی دەرەکی بۆ ئێران لە رێگەی ئەو وڵاتەوە بۆ یەک لەسەر سێ دابەزیوە.
ئەم هەوڵە لە کاتێکدا هاتووەتە ئاراوە کە ئێران لەژێر گوشاری گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دایە و دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران و لەدەست دانی بەهای دراوی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.