کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئینتێرنێتی شاری بۆکان گیرۆدەی دەستی بەڵێنییەکانی بەرپرسانی موخابەرات

15:33 - 2 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت لە شاری بۆکان بەدەست نەبوون و بچڕانی بەردەوامی ئەو هێڵەوە دەناڵێنن.
دوای تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر لە کێشەی هێڵی ئینتێرنێت و داواکاری بەدەوامی هاووڵاتیان بە مەبەستی چارەسەریی ئەو کێشەیە، بەڵام ناوەندە پێوەندیدارەکان لەو بارەیەوە هیچ هەنگاوێکیان هەڵ نەهێناوەتەوە.
لەحاڵی حازردا تەنیا ژمارەیەکی کەم لە بەکار هێنەرانی ئینتێرنێت دەتوان کەڵک لەو هێڵە وەربگرن و کارناسانی موخابراتی شاری بۆکان رایانگەیاندووە، بەشێک لە ژمارە تلەفوونەکانی هاووڵاتییان کێشەیان هەیە و بۆیە ناتوانن لە هێڵی ئینتێرنێت کەڵک وەربگرن.
لەهەمبەردا بەکارهێنەران لەو باوەڕەدان موخابرات ژمارەی بەشدارنی بەرتەسک کردۆتەوە و هەموو هاووڵاتییان ناتوانن لەو هێڵی ئینتێرنێت کەڵک وەربگرن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی زریان کارناسانی بواری موخابرات رایانگەیاندووە، کەلە هەوڵی چارەسەر کردنی کێشەی ئینترنێت و موخابرات دان، بەڵام ئەمە لە حاڵێک دایه هەتا ئێستا هیچ هەوڵێک لەمەڕ چارەسەر کردنی ئەو کێشەگەلە ئەنجام نەدراوە.