کوردستان میدیا: ئه‌ندامانی تۆڕێکی سیخوڕیی سه‌ربه رێژیمی تاران، له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی یه‌مه‌نه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون و ژماره‌ی ده‌سبه‌سه‌ر کراوان ئاشکرا نه‌کراوه.
ماڵپه‌ڕێکی یه‌مه‌نی بڵاوی کردەوە، تۆڕێکی سیخوڕیی رێژیمی ئێران که سه‌رقاڵی هاورده‌کردنی که‌لوپه‌لی نیزامی بۆ یه‌مه‌ن بوو، ئاشکرا و پاشان پووچه‌ڵ كرایەوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی یه‌مه‌ن رێکه‌وتی ١٧ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌واڵی دۆزینه‌وه و پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی تۆڕێکی سیخوڕی، که‌له چه‌ندین هاووڵاتیی ئێران پێکهاتبوو، بڵاو کردووه‌ته‌وه که خۆیان وه‌کوو بازرگانی ئێرانی له‌و وڵاته‌دا ناساندبوو.
ئه‌و ئێرانییانه له رێگه‌ی که‌نداوی عهدهنـهوه که‌لوپه‌لیان هاورده‌ی یه‌مه‌ن کردووه، که پاش پشکنینی یه‌کێک له‌و بارانه، ده‌رکه‌وتووه ئه‌و که‌ره‌سانه به ئامانجی نیزامی بۆ ئه‌و وڵاته نێردراوه.
ئه‌و که‌لوپه‌لانه ئامرازی دروست کردنی مووشه‌ک و چه‌کی جۆراوجۆریان له خۆ گرتووه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ژماره‌ی ده‌سبه‌سه‌ر کراوانی ئه‌و تۆڕه سیخوریهی ئاشکرا نه‌کردووه.
رێژیمی ئێران هه‌تا ئێستاش هیچ دژکرده‌وه‌یه‌کی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ئێرانییه ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه نیشان نه‌داوه.
به‌وته‌ی سه‌رکۆماری یه‌مه‌ن ئه‌مه شه‌شه‌مین گرووپی سیخوڕیی ئێرانییه که له‌و وڵاته ده‌سبه‌سه‌ر و راده‌ستی دادگا کراون.
دانیشتوانی یه‌مه‌ن لایه‌نگرانی ئایینزای سوننه و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته، رێژیمی تاران به ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری سیاسیی یه‌مه‌ن تۆمه‌تبار ده‌کات.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاندبوو، یه‌مه‌ن له جیاتیی تۆمه‌ت خستنه پاڵ رێژیمی ئێران لەبارەی چالاکیی تیرۆریستی، وه‌ڵامی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی بداته‌وه.