کوردستان میدیا: دیپلۆماتکارێکی ئورووپایی رایگه‌یاندووه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له لۆگزامبوورگ، که‌سایه‌تییه‌ک و ٣٤ ناوه‌ندی دیکه‌ی ئێرانی‌یان خستووه‌ته نێو لیستی نوێی گه‌مارۆکانیانه‌وه.
نێوی ئه‌و که‌سه ته‌حریم کراوه ئاشکرا نه‌کراوه، به‌ڵام گومان ده‌کرێ پێوه‌ندیی به به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێرانه‌وه هه‌بێت.
گه‌مارۆ نوێیه‌کانی یه‌کیه‌تیی ئورووپا، به‌شه‌کانی خوارده‌مه‌نی و دا‌و و ده‌رمان له‌خۆ ده‌گرێ و وڵاتانی یه‌کیه‌تیی دواتر به‌شێوه‌ی فه‌رمی ورده‌کاریی زیاتری ئه‌و گه‌مارۆیانه راده‌گه‌یه‌نن.
هۆکاری ته‌حریم کرانی که‌سایەتی و ناوەندە پێوەندیدارەکان دەگەرێتەوە بۆ هاوکارییان لەگەڵ رێژیمی ئێران.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه بڵاوی کردەوە، ، ئه‌و گه‌مارۆیانه رێژیمی سووریه و لاینگران و شیرکه‌ته‌کانی سه‌ربه و رێژیمەشی گرتووه‌ته‌وه.