کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی ئورووپا گەمارۆی خستە سەر ١٨ کۆمپانیا و یەک هاووڵاتیی ئێرانی

13:46 - 2 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: یەکیەتیی ئورووپا ١٨ کۆمپانیا و رێکخراو و هەروەها هاووڵاتییەکی ئێرانیی خستە لیستەی گەمارۆکانەوە.
یەکیەتیی ئورووپا هۆکاری گەمارۆ خستنە سەر ئەو کۆمپانیانەی بۆ پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران گەڕاندووەتەوە.
ماوەیەک لەمەوبەریش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چوار کۆمپانیا و ژمارەیەکی لێپرسراوی پایەبەرزی رێژیمی ئێرانی بە لیستەی گەمارۆکانی زیاد کردبوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەو گەمارۆیانە بە مەبەستی پێشگری لە دەست پێڕاگەیشتنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە چەکی ئەتۆم خراونەتە سەر رێژیمە و فەریدوون عەبباسی لێپرسراوی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران یەک لەو کەسانەیە کە گەمارۆی خراوەتە سەر.
کۆمپانیای هەناردە و هاوردە کردنی ساد لە تاران یەک لەو کۆمپانیانەیه کە بەهۆی ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ رێژیمی سووریە لەلایەن ئەمریکاوە تەحریم کراوە.
بەپێی ئەو گەمارۆ نوێیانە کۆمپانیا و هاووڵاتییانی ئەمریکایی مافی ئەوەیان نییە کە لەگەڵ کۆمپانیا و لێپرسروانی رێژیمی ئێران بازرگانی بکەن.