کوردستان میدیا: وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا رۆژی سێشەممە لە رێککەوتنێکدا گەمارۆی نوێیان لەدژی رێژیمی سووریە پەسند کرد.
هەواڵدەریی فەڕانسە بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە لەلایەن یەکیەتیی ئورووپاوە دەرچووە، وەزیرانی دەرەوەی ئەو یەکیەتییە سێ لێپرسراو و ٩ ناوەندی سووریەیان بە لیستی تەحریمەکان لەدژی ئەو وڵاتە زیاد کردووە و هاتوچۆیان بۆ وڵاتانی یەکیەتیی ئورووپا قەدەغە کراوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو تەحریمانە بەهۆی سەرکوتی بێ بەزەیییانەی هاووڵاتییانی سڤیل لە سووریە و پاڵپشتیی ئەو کەسانە لە رێژیمی بەشار ئەسەد جێبەجێ کراوە و بڕیارە ناوەکانیان رۆژی چوارشەممە بڵاو بکرێتەوە.
بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە ژمارەی ئەو ناوەند و کەسانە کە تەحریم کراون بۆ ١٩٢ کەس و ٦٢ ناوەند زیادی کردووە.
لە مانگی مەی ئەمساڵدا دەوڵەتی بلژیک گەمارۆکانی دژی رێژیمی سووریەی کە تەحریمی نەوت و بلۆکە کردنی دارایییەکانی هاوپەیمانەکانی سەرکۆماری ئەو رێژیمەی لەخۆی گرتبوو بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە.