کوردستان میدیا: لێپرسراوانی ئەمنیەتیی ئەفغانستان باس لە رێژەی تیرۆر و کوشتارە زنجیرەیی و ئامانجدارەکانی شاری هەرات لە ئەفغانستان دەکەن و رێژیمی ئێران بە هۆکاری سەرەکیی ئەو تیرۆر و کوشتارانە لە قەڵەم دەدەن.
هەواڵدەرییەکانی ئەفغانستان لە زاری سەمیعوڵڵا قەترە فەرماندەی پۆلیسی هەرات بڵاویان کردووەتەوە، کۆمەڵێک بەڵگە و دێکۆمێنت روو کراوە کە پیشاندەری دەستێوەردانی رێژیمی ئێران لە کوشتاری زنجیریی و ئامانجداری ویلایەتی هەراتە و لەلایەن ئەو رێژیمەوە رێکخستنیان بۆ کراوە.
قەترە وتوویەتی: رێژیمی ئێران راهێنانی بۆ ژمارەیەکی چەکداری دژبەری دەوڵەتی ئەفغانستان کردووە هەتا لەدژی ئەو حکوومەتە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی بەکاریان بهێنێت.
ئەو فەرماندەیەی پۆلیس هەروەها وتوویەتی: رێژیمی ئێران لەهەمبەر تیرۆری کەسانی دەسەڵاتداری ئەفغانستان پارە دەدات.
بەپێی ئامارەکان لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا نزیک بە ٩٠ کەس لە هێزە ئەمنیەتییەکان، لێپرسراوانی پایە بەرزی دەوڵەتی و کەسانی دەستڕۆیشتوو لەلایەن کەسانی چەکداری نەناسراوەوە تیرۆر کراون.