کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەحمەد شەهید: دۆخی حاڵەتەکانی جێگای نیگەرانیی مافی مرۆڤ لە ئێران، خراپتر بووە

14:09 - 16 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: حەوتەمین راپۆرتی ئەحمەد شەهید، رێپۆرتێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، سەبارەت بە خراپتر بوونی بارودۆخی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە و لە سێدارەدانی ٨٥٢ کەس پاش هاتنە سەرکاری رۆحانی بڵاو کرایەوە.
حەوتەمین راپۆرتی ئەحمەد شەهید، رێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ٢٨ لاپەڕەدا، بۆ ٦٩‌ـه مین کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی رەزبەر بڵاو کراویەوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، پرسە جۆراوجۆرەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران کە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەشەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسی گشتی ئەو رێکخراوەیە نیگەرانی خۆیان لەهەمبەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران دەربڕیبوو، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بارودۆخیان خراپتر بووە.

ئەحمەد شەهید لە حەوتەمین راپۆرتی خۆیدا، باس لە سێدارەدانی ٨٥٢ هاووڵاتی لە ئێران پاش هاتنە سەر کاری رۆحانی دەکات.

لە بەشێکی دیکەدا لە پێوەندی لەگەڵ نەتەوەکانی دانیشتووی ئێراندا هاتووە کە لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بۆ ماوەی ٩ مانگ، لانیکەم ٨٥ چالاکی مافی مرۆڤ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون.