کوردستان میدیا: لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییەوە هەتا ٥ی گەلاوێژ، ٩١ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە مەریوان و سەوڵاوا رووی داوە.
بەپێی ئامارێک کە ئەنجومەنی سەوزی چیا لە ماڵپەڕەکەیان بڵاوی کردووەتەوە، لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا، ٩١ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لێڕەوارەکانی دەوروبەری شارستانەکانی سەوڵاوا و مەریوان رووی داوە.
ئەنجومەنی سەوزی چیا لە خشتەیەکدا شوێن و رێکەوتنی ئاگرکەوتنەوەکەی دیاری کردووە کە بەپێی ئەو خشتەیە تەنیا لە مانگی خاکەلێوەدا ٩ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە مەریوان و سەوڵاوا رووی داوە.
ئەو خشتەیە هەرچەندە رێکەوتی ژمارەیەک لە ئاگرکەوتنەوەکانی دیاری نەکردووە، بەڵام وێدەچی لە مانگی بانەمەڕدا هیچ حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە لە شارستانەکانی مەریوان و سەوڵاوا رووی نەداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ٣٥ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی مەریوان و سەوڵاوا لە مانگی جۆزەرداندا بووە و لە مانگی پووشپەڕیشدا ٣٤ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە چیا و دارستان و لێڕەوارەکانی ئەو دوو شارستانەدا رووی داوە.
هەروەها ئەنجومەنی سەوزی چیا ئاماری ئاگرکەوتنەوەی چیا و دارستانەکانی مەریوان و سەوڵاوای لە ٥ رۆژی یەکەمی مانگی گەلاوێژدا بڵاو کردووەتەوە کە تەنیا لەو ٥ رۆژەدا ١٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە رووی داوە.