کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنجومەنی سەوزی چیا، بە مەبەستی پێشگیری لە راوکردن هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە

12:58 - 20 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: پووستێری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان تایبەت بە هوشیارکردنەوەی هاووڵاتییان بە شێوەزاری هەورامی لەلایەن ئەو ئەنجومەنەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'نازمێ ساتێوە وەش ویارای راوچی، وڵاتەکەیما تا هەتان زامدار کەرۆ\'\' سەردێڕی پووستێرێکە کە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیان مەریوانەوە بڵاوکراوەتەوە و ئامانجی لەم کارە زیاترکردنی ئاستی زانیاریی خەڵکی ناوچەی هەورامانە لە زیان و ئاکامە خراپە ژینگەیی‌یەکانی راوکردن.
پێشتر ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەو پووستیرەی بە شێوەزاری کرمانجیی خواروو لە ئاستی شاری مەریواندا بڵاو کردبووەوە.
ئەنجومەنی سەوزی چیا NGOیەکە کەلە چوارچێوەی رێکخراوێکی مەدەنی و ژینگەپارێزیدا لە شاری مەریوان و دەوروبەری چالاکی دەکات.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی لە شاری مەریوان دامەزراوە و پاش ٦ ساڵ هەوڵدان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لە ساڵی ١٣٨٧ دەستی بە چالاکییەکانی خۆی کردووە و بۆ پاراستنی ژینگە و بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی ژینگەپارێزی تێ دەکۆشێت.