کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سیلوانا چالاکی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد

14:33 - 13 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سیلوانا، بە مەبەستی مەحکووم کردنی هێرشی هێزەکانی پێ.کا.کا بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سیلوانا بە چالاکی تەبلیغاتی پشتیوانی و پاڵپشتی خۆیان لە حیزبی دێموکرات لەسەر سنوورەکانی رۆژهەڵات دەربڕیوە و کردەوەی هێزەکانی پێ.کا.کایان مەحکووم کردووە.

لەو پەیوەندییەدا، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سیلوانا بە ئەنجامدانی چالاکی تەبلیغاتی، هێرشی گەریلاکانی پێ.کا.کا بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتیان لە کێلەشین مەحکووم کرد و بە نووسینی دروشم لەسەر دیوار و بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت داوایان لە خەڵکی ئەو شارە کرد کە نیسبەت بە ئەم کردەوانە بێ هەڵوێست نەبن و ئەم کردەوەیە مەحکووم بکەن.

لەو پێوەندییەدا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتیی بە توندترین شێوە ئەو کردەوەیەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان مەحکووم کردووە.