کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد

17:43 - 10 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی مرگەوەڕی ئورمیە، سەبارەت بە جموجۆڵی حیزب، بە چالاکیی تەبلیغاتی خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی‌یەکشەممە رێکەوتی رێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی مرگەوەڕی ئورمیە بە چالاکی تەبلیغاتیی پشتیوانی و پاڵپشتی خۆیان لە جموجۆڵی حیزبی دێموکرات لەسەر سنوورەکانی رۆژهەڵات دەربڕی.

لە گوندی هاشم‌ئاوا تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە نووسینی دروشمی بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانیی ئێران، مەرگ و نەمان بۆ خائینانی گەلی کورد، وەفاداری خۆیان بە رێبازی حیزب دووپات کردەوە.

هەروەها، لەسەر دیوار و تابلۆکانی ئەو گوندە و دێهیاری دروشمی حیزبیان نووسیبوو.

لەو پێوەندییەدا ماوەیەک لەمەوبەر ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغاتی، هێرشی گەریلاکانی P.K.K، بۆسەر چەند پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتیان لە کێلەشین مەحکووم کرد.