کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

16:50 - 25 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و راسانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوه برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی پشتیوانی و نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و خەباتی ڕەوای گەلەکەمان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە سەیرانگای خەرپاپی پیرانشار، ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان لە سەر تاشەبەردێکی گەورە لە نیزیک تاڤگەی خەرپاپ نەخشاندبوو کە سەرنجی ئەو کەسانەی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو کە بۆ پشوودان و سەیران ڕوویان لەو شوێنە کردبوو.

هەروەها لە شاری کرماشانیش ڕۆڵەکانی دێموکرات بە نووسینی دروشمی تایبەت لە سەر دیوارەکانی ئەم شارە پشتیوانی دووبارەی خۆیان لە خەباتی نوێی ڕۆژهەڵات و حیزبی دێموکرات دەربڕی.