کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزب بۆ پشتگیری لە هیدایەت عەبدوڵاپوور چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد

14:15 - 4 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: بەمەبەستی ئیدانەکردنی حوکمی ئێعدامی هیدایەت عەبدوڵاپوور و پشتیوانی لە ناوبراو، ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سەقز، ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمە لەم گەڕەکانەی شار، پووستێر و وێنەی هیدایەت عەبدوڵاپوور یان بڵاو کردەوە.

هەروەها لە دووتوێی ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای ئێعتراز بەم حوکمەی بێدادگاکانی ڕێژیم، خوازیاری هەڵوەشانەوەی حوکمی داسەپاو بەسەر ناوبراو بوون.

ئەو گەڕەکانەی کە کاری تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: تەپەی گۆڕه جولەکه، شیوی جوتیاران، ده وروبه ری مزگه وتی حاجی شیخ ئیسماعیل و گاراجی میرەدێ.

لە مانگی بەفرانباردا، دادگای ئینقلابی شاری ورمێ هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆیان، بە ناوی هیدایەت عەبدوڵاپوور کوڕی ئەبووبەکر، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم بۆ دووهەم جار، بە ئێعدام مەحکووم کرد.

ناوبراو پاش حەماسەی لەبیرنەکراوەی قارەمانانی دێموکرات لە گوندی قەرەسەقەڵ دەسبەسەر کرا.