کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان، چالاکی تەبلیغییان بەڕێوەبرد

17:04 - 9 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، رۆژی شەهیدانی کوردستان، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەکان بۆکان، مەریوان و سنە، بە شێوەی جۆراوجۆر چالاکییان بەڕێوەبرد.
مەریوان

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکرات و رێبوارانی رێگای پێشەوا قازی محەممەد، بە بڵاوکردنەوەی سی‌دی، تراکت و پووستێری تایبەتی کومیسیۆنی تەشکیلات و جێ سویچیی تایبەت بە شەهیدانی رێبەر، یادی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستانیان کردەوە.
ئەو شوێنانەی شاری مریوان چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە، بریتین لە:

شارەکی کەوسەر، چوارڕێیانی بایەوە، دارسێرانی ١، بازاری دینارفرۆشەکان، دەوروبەری گاراژی سەقز، گەڕەکی چوارباخ، گەڕەکی یەیلاخییەکان و شەقام و کۆڵانەکانی هەوراز.
بۆکان
لە شاری بۆکان سەربە پارێزگای ئورمیە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نامەی تایبەتیی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبیان گەیاندە بنەماڵەی شەهیدان لەو شارە و گوندەکانی دەوروبەری کە لەگەڵ پێشوازیی گەرمی بنەماڵەی شەهیدان بەرەوڕوو بووەوە.
سنە

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنەی خوێناوی، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکاییان بەڕێوەبرد.
کانی کووزەڵە، گوڵشەن، مەیدانی نەبووەت ناوی ئەو شوێنانەی شاری سنەیە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ئەندامانی حیزب لە رێگای ناردنی کوردتە نامە (SMS)ـەوە بۆ هاووڵاتییان و بنەماڵەی شەهیدان، یادی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستانیان بەرز راگرت.
هەروەها ئەندامانی حیزب لەوحی تایبەتیی ١٠ خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستانیان بەسەر بەشێک بنەماڵەی شەهیدان لە شاری سنەدا بڵاو کردەوە.