کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦ ئەندامی دیکەی سپای پاسداران لە سووریە کوژران

16:20 - 12 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: ٦ ئەندامی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کەلە چوارچێوەی گرووپی یاریدەری هێزەکانی بەشار ئەسەد لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەدژی ئوپۆزسیۆنی رێژیمی ئەسەد شەڕیان دەکرد، کوژران.
رادیۆ ئاڵمان بەپشت بەستن بە راپۆرتی چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریە بڵاوی کردەوە، لە نوێترین شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی رێژیمی ئەسەد و ئوپۆزسیۆن دەیان کەس کوژران و برینداربوون.

چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریە رۆژی شەممە رێکەوتی ١١ی گەلاوێژی ٩٣ی هەتاوی بڵاوی کردەوە، لە شەڕ و پێکدادانێکدا کەلە شاری حۆمس رووی دا، ٦ ئەندامی سپای پاسداران کەلە چوارچێوەی هێزەکانی رێژیمی ئەسەددا سازماندهی و خەڵکی سووریەیان سەرکوت دەکرد، کوژران.

رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دەسپێکی شەڕ و پێکدادانەکان لەو وڵاتەدا بەردەوام پاڵپشتیی ماڵی و نیزامی لە هێزە نیزامییەکانی بەشار ئەسەد کردووە.

رێژیمی ئێران رۆژانە چەندین گرووپی مەشق پێکراو لەژێر ناوی پارێزەرانی حەرەمی حەزرەتی زەینەب دەنێرێتە سووریە و شان بە شانی هێزە نیزامییەکانی بەشار ئەسەد دژی ئوپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە شەڕ دەکەن.