کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٤ ئەندامی سپای پاسداران لە عێراقدا کوژران

21:37 - 19 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: ٢٤ ئەندامی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و لەوانە ٤ رایەداری ئەو سپایە، لە شەڕی نێوخۆیی عێراقدا کوژران.
رۆژنامەی \'\'ئەلزەمان\'\' لە راپۆرتێکدا بە پشت بەستن ماڵپەڕی \'\'بەییەنە\'\' نزیک لە موحسین رەزایی بەرپرسی پارێزگاری لە بەرژەوەندەییەکانی رێژیمی ئێران، بڵاوی کردەوە، باڵوێزخانەی ئێران مەئمووریەتی راگواستنی ٢٣ ئەندامی کوژراوی سپای پاسدارانی بۆ ئێران لە ئەستۆ دایە.

بەپێی ئەم راپۆرتە ئەو ٢٣ ئەندامەی سپای پاسداران لە دەوروبەری سامەڕا و ناوچەی بازنەی ئەمنیەتیی پارێزگاری کردن لە مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کوژراون.

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە ٤ ئەندامی پایەبەرزی سپای پاسداران بەهۆی تەقینەوەی مین لەسەر رێگاکەیان کوژراون.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کوژراوانە پاش سووڕاندنەوە بە دەوری گۆڕی ئیمام عەلی لە نەجەف و خوێندنی نوێژی مردوو، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نەجەفەوە رەوانەی ئێران دەکرێنەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ناوەندی فەرماندەهیی عێراق ئاشکرای کردووە کە ئەو ٢٤ ئەندامەی سپای پاسداران هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە، بە مەبەستی پاراستنی شوێنە پیرۆزەکانی ئۆلزای شیعە رەوانە بەغداد کرابوون.