کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

15:28 - 29 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد.

کەیکاوس بەراری کوڕی ئیقباڵ بەراری، خەڵکی گوندی نسڵ، سەر بە شارستانی سەوڵاوا، لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، لە بنەماڵەیەکی هەژار، دڵسوز و نیشتمانپەروەر لە دایک بووە، هەر لە تەمەنی منداڵیدا باوکی کۆچی دوایی کردووە، کە باوکی پێشمەرگەدۆست و کاری تەشکیلاتی زۆری بۆ پێشمەرگە کردووە، کەیکاوس یەکێک بووە لە گەنجە خۆشەویستەکان کە جێی متمانەی هاوگوندییەکانی بووە، هەموو کات گەنجەکانی فێری نیشتمانپەرەوەری دەکرد و ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات بووە، کە لە گوندی نسڵ بە کوڕە خاکیپۆشەکە ناسراوە، کە بەداخەوە دوێنێ لە نێوان جاددەی سنە ـ مەریوان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو دەکەن و خۆیان بە شەریکی خەمیان دەزانن.