کوردستان میدیا: حوکمی ئیعدامی مستەفا سەلیمی زیندانیی سیاسیی کورد رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خاکەلێوە بە بەرپرسانی زیندانی سەقز راگەیەنراوە و ئەمەش نیگەرانیی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستانی لێ کەوتووەتەوە.
هەواڵدەریی چاودێرانی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، مستەفا سەلیمی زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئیعدام لە رێکەوتی ١٨ خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاویی بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە هەمبەر تەییدکرانی حوکمی ئیعدامەکەی لەلایەن دادگای باڵای وڵاتەوە، مانی لە خواردن گرت.
ئەو زیندانییە سیاسییە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە و دواتر بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندی گشتیی زیندانی سەقز راگوێزراوە.
بەپێی وتەی ئەم سەرچاویە، بەرپرسانی زیندانی سەقز رایانگەیاندووە، یەکەمین کەسێک لەم چەند رۆژەدا ئیعدام دەکرێ مستەفا سەلیمی دەبێت.
مستەفا سەلیمی کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی \'\'ئیلۆ\'\'ی ناوچەی تیلەکۆی سەقز، ساڵی ١٣٨٢ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئێران لە شاری نەهاوەندی پارێزگای لوڕستان دەسبەسەر کرا و لە دادگاکانی سەقز و سنە بە تۆمەتی \'\'هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی\'\' لە رێگەی \'\'موحاربە\'\'ەوە حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپا.