کوردستان میدیا: به هۆی دابه‌ش بوونه‌وه‌ی دووباره‌ی سنووره‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان، ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی زهرەرمهند ده‌بن.
دوای پێداچوونه‌وه‌ی سنووری نێوان عێراق و ئێران، به‌شێک له خاکی هه‌رێمی کوردستان له ناوچه‌ی هه‌ورامان که ره‌ز و باخ و خانووی هاووڵاتییان له خۆ ده‌گرێ، ده‌خرێته سه‌ر ئێران.
قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ش راگه‌یاندووه که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه و لیژنه‌یەکی باڵای هاوبەش لە هه‌ر دوو وڵات ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه.
قایمقامی هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی خه‌ندانی راگه‌یاندووه، لە ئەنجامی سه‌ردانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی باڵای هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و عێراق، سنووری نێوان دوو وڵاتیان گۆڕیوه.
به‌پێی رێککه‌وتنی ساڵی ١٩٧٥ له نێوان ئێران و عێراقدا سنووری هه‌ر دوو وڵات دیاری کراوه و به‌پێی ئه‌و رێککه‌وتنه ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیی له زه‌وی و زارهکانیاندا خانوو و باخ و موڵکیان دروست کردووه و تاپۆی ساڵی ١٩٣٨یشیان هه‌یه و ئه‌و تاپۆیه ده‌ری ده‌خات که خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و موڵکانه هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستانن.
ئه‌م دابه‌ش کردنه نوێیه‌ی نێوان سنووره‌کانی ئێران و عێراق، ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستانی له ناوچه‌ی هه‌ورامان لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و بڕیاره بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی راگیراوه و هەتا ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه.