![](/weney-mallperr/4526.jpg)
كوردستان میدیا: ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری بۆكان لەبەخشنامەیەكدا بەسەرجەم قوتابییەكانی ئەو شارەی راگەیاندووە، كە دەبێبابەتی تێچووی وەرقەی تاقیكارییەكانی كۆتایی ساڵ پارە بە قوتابخانەكان بدەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەبەخشنامەی ئیدارەی پەروەردە و بارهێناندا كە بۆ قوتابخانەكانی شاری بۆكان ناردراوە، هاتووە، هەر قوتابییەك پێویستە لەكاتی تاقیكارییەكاندا بڕە پارەیەك بە قوتابخانەكەی بدات و ئەگەر بەپێچەوانەی ئەو بڕیارە هەڵسوكەوت بكات لە تاقیكاری بێبەری دەكرێت.
یەكێك لەبنەماڵەی ئەو قوتابیانەی كە داوای پارە لە منداڵەكەی كراوە بە ماڵپەڕی كوردستان میدیای راگەیاند،من بۆ خۆم هیچ پیشەیەكم نیە و سەرەڕای ئەو هەژارییە داوای پارە لە منداڵەكەم كراوە و ئەو هاووڵاتییە وتیشی: چەندین کەسی دیکەش دەناسم کە ژیانیان هاوشێوەی منە و توانای دانی پارەیان نیە.
وەرگرتنی پارە لە قوتابیان لەحاڵێكدایە، كە هەر قوتابییەك ساڵانە بڕە پارەیەكی بە ناوی هەزینەی ساڵانە هەیە و پێویستە لێپرسراوانی قوتابخانەكان بۆیان خەرج بكەن، بەڵام لەگەڵ هەمووی ئەوانە زۆربەی قوتابخانەكانی كوردستان لە كتێبخانە، هۆڵی وەرزشی و كەلوپەلی وەرزشی بێبەرین.
ماوەیەك لەمەوبەریش ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری مەریوان ژمارەیەك قوتابیی كچی بەهۆی نەدانی پارە بە قوتابخانەكەیان، لە خوێندن بێبەری كردبوو.
هەر لەو پێوەندییەدا ماوەی سێمانگ لەمەوبەر لێپرسراوی قوتابخانەی (دەوڵەتی) شێخ شەڵتووت لەشاری سنە بە قوتابیانیان راگەیاندبوو، دەبێهەر كامیان ١٥٠ هەزار هەتا ٣٠٠ هەزار تمەن پارە بەو لێپرسراوە بدەن.
ئەو لێپرسراوە بە قوتابییانی وتبوو، قوتابخانەی شێخ شەڵتوت ئیمكاناتێكی ئەوتۆی نییە و پێویستە قوتابییان ئەو ئیمكانات و كەلوپەلانە دابین بكەن.