![](/weney-mallperr/4011.jpg)
کورستان میدیا: خەڵکی شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەی، لە بەرەبەری هاتنی جێژنەکانی چوارشەممە سووری و نەورۆزدا،ئامادەکارییان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو جێژنانە کردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، زۆربەی گوند و گەڕەکەکانی شاری مەریوان لە بەرەبەری هاتنی جیژنی نەورۆزدا رێوشوێنی تایبەتییان گرتووەتە بەر و لە هەندێ ناوچەدا تیمی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی ئەو جێژنانە رێکخراوە.
بە وتەی شایەتحاڵان لە زۆربەی گوند و گەڕەکانی شاری مەریوان ئەو ئامادەکارییە کراوە و هاووڵاتییانیش بە دانی یارمەتی ماڵی لەمەڕ باشتر بەڕێوەبردنی ئەو رێووڕەسمانەدا بەشدار دەبن.
دەستەی بەڕێوەبەریی رێوڕەسمەکان لە زۆربەی ئەم گوند و گەڕەکانەشدا بۆ خۆیان، دەستەی چاودێریان بۆ باشتر بەڕێوەچوون و پاراستنی ریکوپێکیی رێوڕەسمەکان داناوە.
دیارترین شوێنەکانی ناوچەی مەریوان بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکانی جێژنی نەورۆز دوو گوندی نێ و نەنەن کە ئەمساڵ دەیانهەوێ بە شێویەکی پڕشکۆتر لە ساڵانی رابردوو بەڕێوەی بەرن.
ئەمە لە کاتێک دایە کەش و دۆخێکی توندی ئەمنیەتی لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە گیراوەتە بەر و ئەگەری ئەوە هەیە وەکوو ساڵانی رابردوو دەیانهەوێ هەوڵی تێک دانی ئەو جێژنە نەتەوەیییە بدەن.