کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامارەکانی خۆکوژی لەئیلام لە ئاستێکی مەترسیدار دان

16:44 - 14 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: بەرپرسانی رێژیمی ئێران کە پارێزگای ئیلام رایانگەیاندووە لە ئاماری خۆکوژی لەو پارێزگایە جێگای نیگەرانییە و لەئاستێکی مەترسیدار دایە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئێران لەجیهاندا لەئاستێکی خراپ دایه و لێپرسروانی رێژیمیش هیچ بەرنامەیەکیان لەمەڕ چارەسەری کێشەکۆمەڵایەتییەکاندا نییه.

هەواڵدەرییەکانی رێژیم رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی بڵاویان کردەوە، ئامارەکانی خۆکوژی لەپارێزگای ئیلام بە بەراوردلەگەڵ ساڵانی پێشوو کەمتر بووەتەوە بەڵام دیسان دۆخی خۆکوژی لەو پارێزگایە زۆر جێگای نیگەرانییە.

ئەوەش لەکاتێک دایە کە بەرپرسانی رێژیم ئاماری راستی لەبارەی خۆکوژی و زیانە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو ناکەنەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی رفاەی ئێران، پارێزگای ئیلام پلەی یەکەمی لەبواری بێکاریدا هەیە و حەشیمەتی ئەو پارێزگایە لەژێر هێڵی هەژاری وڵات دان.

پارێزگای ئیلام سەرجەم ٥٨٥ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە کە لەئاستی ئێراندا پلەی یەکەمی خۆکوژی هەیە و تەنیا لەماوەی یەک ساڵدا ٢ هەزار کەس لەو پارێزگایە خۆکوژیان کردووە.

تەمەنی خۆکوژی لە ئیلام کەمتر لە ٣٠ ساڵ راگەیەندراوە و ژنان زیاتر دەست بۆ خۆکوژی دەبەن.
ئاماری خۆکوژییەکان لە ئێران بۆ بێکاری، جیابوونەوەی ژن ومێرد، دابڕان لەشوناس آنومی، خەمۆکی، هەژاری و چەندین هۆکاری دیکە دەگەڕێتەوە.

بەپێی ئاماری پزشکی دادوەری ئێران لە ماوەی ساڵەکانی ١٣٨٠ هەتا ٩١ی هەتاوی زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە ئێران بەهۆی خۆکوژی گیانیان لەدەست داوە.