کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە سمینارێک لە وڵاتی سوید بەڕێوەدەچێت

14:55 - 25 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ سوید بەمەبەستی بەرزراگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنووس، سمینارێک بەڕیوە دەبات.

به پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی کردستانی ئێران لە درێژەی کار و چالاکیی کۆمیتەکانی حیزبی دێموکرات، بە بۆنەی ٢٦ خەرمانان ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، سمینارێک بەڕێوە دەبات.

رێکەوت و رۆژ: شەممە ٢٩ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی (٢٠ سپتامبر ٢٠١٤)
کات: کاتژمێر ١ هەتا ٤ی دوانیمەڕۆ
شوێن: ئۆپلانس ڤیسبی