کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ جێژنی٢ی ڕێبەندان لە سێ وڵاتی سوید، سوویس و ئۆتریش بەڕێوە دەچێت

14:42 - 14 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتەکانی سوید، سوویس و ئۆتریش، بە مەبەستی بەرز نرخاندنی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، ڕێوڕەسمێک بەڕێوە دەبەن.

کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان بە هاوکاریی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید، هەروەها ناوەندی یەکیەتیی کوردان، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم وڵاتە، ڕێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەمین کۆماری کوردستان، لە هۆڵی گەورەی سۆڵناهاڵێن لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە دەچێت.

هاتن بۆ هەمووانە و بەشداریی گەرم و گوڕتان نیشانەی ڕێز و وەفادارییە بەرانبەر ئەم یادە مەزنە.

ـ کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان
ـ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید
ـ ناوەندی یەکیەتیی کوردان ـ سوید
ـ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید
ـ یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید

ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی سوویس بەڕێوە دەچێت


بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ٢ی ڕێبەندان،٧٠هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، ڕێوڕەسمێكی بەشكو و گەورە لە وڵاتی سوویس بەڕێوە دەچێت.

ھاتنتان نیشانەی وەفادار بوونە بە ئامانجە بەرز و پیرۆزەكانی كوماری كوردستان و پێشەوای نەمر.

كۆمیتەی سوویسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ڕۆژی شەممە
ڕێكەوتی:23.01.2016
كاتژمێر: 15.00تا 23.00
شوێن: شاری بیل
ئادرەس:
blumenrain 24

2504 Biel / bienne

13165.jpg

13166.jpg